"لە هەر ١٠ هاووڵاتییەکی سووریا نۆیان لە خوار هێڵی هەژارییەوەن"
Moskova
مۆسکۆ- AA
نێردهی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، گێر پێدەرسن، رەوشی ئابووری سووریای بە "بێئەندازە سەخت" ناوبرد.
گێر پێدەرسن بەر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ، لێدوانی بۆ رۆژنامهوانان دا و باسی لە رەوشی سووریا کرد.
دەربارەی دۆخی ئابووریی سووریا، پێدەرسن رایگەیاند: "ئابووریی ئهو وڵاته لە رەوشێکی بێئهندازه سەختدایە و لە هەر ١٠ هاووڵاتییەک نۆیان لەژێر هێڵی هەژارییدا ژیان دەگوزەرێنن".
ئاماژەی بەوەشدا کە سووریا بۆ سێ ناوچە دابەشبووە و گوتی: "پێویستە تەواوی ئەمانە بگۆڕدرێن بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە پێویستە بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کە بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان چۆن جێبەجێ دەکەین".
نێردهی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ئاماژەی بە گرنگی هۆشدارییەکانی بڕیاری ٢٢٥٤ دەربارەی پرسە مرۆییەکان کرد و باسی لەوەشکرد کە رێکخراوهكهی لەو بوارەدا هەموو هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن