لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی سووریا بەرز ڕاگیرا
New York
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
لە بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە سازدانی ڕێوڕەسمی پێشوازی، یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریا کرایەوە کە ٦١ ساڵ وڵاتەکەی بەڕێوەبرد.
لە ڕێوڕەسمی پێشوازییەکەدا کە لەلایەن نوێنەرایەتی هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناونیشانی "سەردەمی نوێی شارستانییەتی دێرین" ڕێکخرا، تیایدا دیپلۆماتکاران و ڕۆژنامەنووسان و بانگهێشتکراوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بوون.
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیبراهیم عولبی لە دەروازەی نوێنەرایەتییەکەدا پێشوازی لە میوانەکان کرد، لە نێویاندا نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەحمەد یڵدز.
لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرەتا ڤیدیۆیەکی کورت لە بارەی زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی بەعس لە سووریا و، خۆڕاگریی گەل و سووریای نوێ نمایش کرا.
لە گوتارێکدا کە لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، عولبی ڕایگەیاند: "دیمەشق کە کۆنترین پایتەختی نیشتەجێبوونی بەردەوامی جیهانە، بۆ ماوەی دەیان ساڵ پڕ بوو لە ترس و زۆرداری، بەڵام ئەمڕۆ ئازادی و خۆشی دەبەخشێت".
گوتیشی: "ئەمڕۆ ئازاد بووین، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕزگاربوونە. لە گۆشەگیریی، ستەم و زۆرداری ڕزگارمان بوو".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
