Mazın Asad
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
رامەڵڵا - AA
لە چوارچێوەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل بەرامبەر بە خۆپێشاندەران لە ناوچەکانی کەرتی رۆژئاوا، ٢٦ فەڵەستینی بریندار بوون کە تیایدا فیشەکی راستەقینە بەکارھێنراوە.
بە مەبەستی پرۆتێستۆکردنی بڕیاری ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکاوە، فەڵەستینییەکان چەندین خۆپێشاندانیان لە شارەکانی رامەڵڵا، خەلیل، تولکەرەم و نابلس ساز کرد.
لە خۆپێشاندانەکاندا سەربازانی ئیسرائیل بە غازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی پلاستیکی و راستەقینە رووبەڕووی خۆپێشاندەران بووەوە و لە بەرامبەردا خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی بە ھەڵدانی بەرد و مۆلۆتۆف کۆکتێل و سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل وەڵامیان دایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی مانگی سووری فەڵەستینی، لە خۆپێشاندانەکانی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو، ٢٦ فەڵەستینی بریندار بووە کە تیایدا سێ گوللـەی راستەقینە و ٥٥ گوللـەی پلاستیکی بەکارھێنراوە و ئەمە جگە لەوەی سەربازانی ئیسرائیل بە غازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپێشاندەران بووەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژھەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".
دوای بەدوای ئەمەش لە تەواو شارەکانی فەڵەستین خۆپێشاندان ساز کرا و لە ئەنجامی رووبەڕووی سەربازانی ئیسرائیلیش لە خۆپێشاندەکانیش بە سەدان فەڵەستینی بریندار بوون.