Adam Abu-bashal
05 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2020
ئەبووجا - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٢٨٩ هه‌زار و ٨١٧ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه هه‌شت هەزار و ٦٦٩ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه، بەوەیش ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ٢٨٩ هه‌زار و ٨١٧ كه‌س.
هاوكات ٢٣٩ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و کۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٣٠ هه‌زار و ٩٠٥ كه‌س.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئەفریقا کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای کۆرۆنا تۆمارکردووە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ١٤ هەزار و ٦٧٨ حاڵەت، میسر پێنج هەزار و ٤٩٥ حاڵەت و جەزائر هەزار و ٥٣٩ حاڵەت.
له كاتێكدا له مۆریشوس هیچ هەڵگرێکی ڤایرۆسەکە نەماوە و ته‌واوی تووشبووانی چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
ریزبەندی وڵاتانی کیشوەرەکە لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە؛ کۆماری باشووری ئەفریقا ٦۳٥ هەزار و ٧٨ حاڵەت، میسر ۹۹ هەزار و ٥٨٢ حاڵەت و مەغریب ٦٨ هەزار و ٦٠٥ حاڵەت.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٨٧٢ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.