Tahran
تاران - AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تێکڕای ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لە ئێران به‌هۆی ئه‌و په‌تایە‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ١١٨ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها دوو هه‌زار و ٨٤٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراوە.
سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا ٢٤ هه‌زار ١١٨ كه‌س لە ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤١٩ هه‌زار و ٤٣ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٨٩٣ نه‌خۆش ناجێگیره و، تا ئێستاش ٣٥٧ هه‌زار و ٦٣٢ تووشبووی پەتاکە چاكبوونه‌ته‌وه.
لاری هەروەها باسی لەوە کرد کە لە تەواوی ئێران-دا، سێ ملیۆن و ٧١٩ هەزار و ٢١٠ پشکنین بۆ پەتاکە ئەنجامدراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشدا کە پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، گیلان، قوم، ئەسفەهان، خۆراسانی رەزەوی، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، کرمان، خۆراسانی باکوور، سیمنان، یەزد، زەنجان و قەزوین-ی بە "ناوچەی سوور" و پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ئەلبورز، فارس، لوڕستان، هورموزگان، ئەردەبیل، بووشەهر، کرماشان، کۆهگلویە-بویەر ئەحمەد، خۆراسانی باشوور، مەرکەزی، ئیلام، چەهارمەحال-بەختیاری، گولستان و خوزستان-ی بە "ناوچەی مەترسیدار" ناوبرد.