Dmitri Chirciu,???
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هه‌یه بۆ رێگریكردن له كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ به‌رده‌وامه، رایگه‌یاند "زۆر لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت. ئه‌م ره‌وشه ماف ده‌دات به‌و كردانه‌ی کە رێگا دەدەن به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا".
سێرگی لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیپاڵ، پرادییپ كومار گیاوالی له مۆسكۆ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا گوتی: "یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه باش به‌ڕێوه‌چوو. لایه‌نه‌كان(ی سووریا) له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاتانی رۆژئاوا پێشتر هه‌وڵیان داوه رێگری بكه‌ن له پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا و گوتی: "هه‌میشه هه‌ڕه‌شه هه‌یه بۆ رێگریكردن له كاركردنی لیژنه‌كه. زۆر لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت. ئه‌م ره‌وشه ماف ده‌دات به‌و كردانه‌ی کە رێگا دەدەن به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به پێویستی زانی هه‌نگاو بندرێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پرسی سووریا.