Kasım İleri
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2021
واشنتۆن – AA
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كێنێت مه‌كێنزی رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه پلان بۆ داندراوهكهی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كه بڕیاره له میانی لووتكه‌ی ناتۆدا ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
كێنێت مه‌كێنزی له میانی پانێلێكدا کە له ئه‌نیستیتۆی كاروباری ئه‌مریكا له واشنتۆن ئه‌نجامدرا، هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بۆ پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خسته روو.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كێنێت مه‌كێنزی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه زیادبوونی توانا سه‌ربازییەکانی توركیا له ناوچه‌كه به تایبه‌ت له سووریا و لیبیا كاریگه‌ری ناكاته سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه گوتی: "توركیا زۆر ده‌مێكه هاوبه‌شێكی بههادارمانه له ناتۆ. له‌گه‌ڵ توركیادا به‌پێی ماده‌ی پێنجه‌م(ی پەیماننامەی ناتۆ) په‌یوه‌ندییه‌كی دامه‌زراو و پته‌ومان هه‌یه".
كێنێت مه‌كێنزی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له عێراق و سووریا نیگه‌رانی ئه‌منی ره‌وای هه‌یه و له‌مه تێده‌گه‌ن گوتی: "ده‌توانین له‌گه‌ڵ توركیا له‌و بوارانه‌ی ده‌توانین باشتر لێك نزیك ببینه‌وه. هه‌رچه‌ند ناكۆكیش هه‌بێت، ده‌توانین به‌رده‌وام بین له دۆستایه‌تی یه‌كتر. راسته له‌گه‌ڵ توركیادا له چه‌ند خاڵێك ناكۆكیمان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو سه‌رۆك (سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن) له لووتكه‌ی ناتۆ كۆده‌بنه‌وه، وابزانم له مانگی داهاتوودا ده‌بێت. پێموایه ئه‌مه بۆ داهاتوو زۆر باش ده‌بێت".
به‌پێی مادده‌ی پێنجه‌می پەیماننامەی ناتۆ له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ، وه‌ك ئه‌وه وایه هێرش كرابێته سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ و به‌م پێیه‌یش پێویسته وڵاتانی ئه‌ندام به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه بده‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان و بایدن له ٢٣ی نیسان پێكه‌وه قسه‌یان كرد و گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌وه‌ی له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ كۆببنه‌وه.