جيهان

لوبنان..دەست بەسەر ٢٠ تەن ماددەى نەتراتى ئەمۆنيۆم داگيرا

وەزیری ناوخۆیی لوبنان، بەسام مەلەوی رایگەیاند لە ناوچەی دۆڵی بيقاع لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەستیان بەسەر بارھەڵگرێک گرتووە کە ٢٠ تەن ماددەی نتراتی ئەمۆنیۆمی ھەڵگرتبوو.

Ali Semerci  | 18.09.2021 - نوێکردنەوە : 19.09.2021
لوبنان..دەست بەسەر ٢٠ تەن ماددەى نەتراتى ئەمۆنيۆم داگيرا

Lebanon

بەیروت - AA

وەزیری ناوخۆیی لوبنان، بەسام مەلەوی رایگەیاند لە ناوچەی دۆڵی بيقاع لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەستیان بەسەر بارھەڵگرێک گرتووە کە ٢٠ تەن ماددەی نتراتی ئەمۆنیۆمی ھەڵگرتبوو.

مەولەوی، لە میانی کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە دەربارەی ئەو پرسە لە بەیروتی پایتەخت ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە دۆڵی بيقاع لە ناو بارھەڵگرێکدا دەستیان بەسەر ٢٠ تەن ماددەی نتراتی ئەمۆنیۆم گرتووە.

مەولەوی، ئەوەشی ئاشكرا کرد کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکراوە و ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان بەردەوامە.

وەزیری ناوخۆیی لوبنان، بەسام مەلەوی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ترسی ھەبوونی بڕی زیاتری ماددەکە و بە مەبەستی باراستنی ئاسایشی ھاووڵاتیان، فەرمانی کردووە گەڕان و پشکنینێکی گشتگیر لە ناوچەکە ئەنجام بدرێت و رایگەیاند ئەو بڕەی نەتراتی ئەمۆنیۆمەی كە دەستی بەسەردا گیراوە بۆ شوێنێکی پارێزراو دەگوازنەوە.

دادگای لوبنان، لە ١٦ی ئەیلوولدا، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، بەھۆی نەھاتنی بۆ وەرگرتنی گوفتار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری کاری گشتی و گواستنەوە یوسف فنیانوس دەرکردبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın