Ali Semerci
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2020
به‌یروت - AA
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوهی به‌نده‌ری بەیروت بەرزبوویەوە بۆ ١٣٥ کوژراو، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار بریندار و و دەیان بێسەروشوێن هه‌ن.
وەزیری تەندروستیی لوبنان، حەمەد حەسەن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "ژمارەی قوربانیانی تەقینەوهی به‌نده‌ری بەیروت بەرزبوویەوە بۆ ١٣٥ کوژراو، جگه له‌وه‌ش نزیكه‌ی پێنج هه‌زار بریندار و و دەیان بێسەروشوێن هه‌ن".
- دوور بن له پرسی چارلز هیڵۆ
هاوكات پارێزگاری به‌یروت، مه‌روان عه‌بوود، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زانیاریی هه‌یه پردی چارلز هیلۆ كه ده‌كه‌وێته نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، درزی بردووه.
مه‌روان عه‌بوود داوای له هاووڵاتییان كرد خۆیان به دوور بگرن له پرده‌كه.
حکوومەتی لوبنان شانەی قەیرانەکانی پێكهێنابوو بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەداوادچوونی تەقینەوەکەی بەیروت و داوای لە هێزە ئەمنییەکان کردووە پارێزگاری لە شانۆی تاوانەکە بکەن تاوەکو شوێنەوارەکەی لەناونەچێت.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری شاری بەیروت پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، هەروەها زیانی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.