Muhammet Kurşun,Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
تاران - AA
لە شاری پیرانشاری سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا (خانێ) لە باکووری رۆژئاوای ئێران هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران و ٣ ئهندامی سوپا كوژران.
بەپێی هەواڵێکی میدیای دەوڵەتی ئێران، هێرشی چەکداری کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران لە شارۆچکەی پیرانشاری سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا.
لە هێرشەکەدا ٣ پاسدار كوژراون كه پلهی یهكێكیان عهقید بووه و یەک كهسیش بریندار بووە.
تائێستا هیچ لایهنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشهكه رانەگەیاندووە.