Erbil Başay
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
به‌رلین – AA
له ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان له دژی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ئه‌نجام درا.
سه‌دان كه‌س به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له ده‌روازه‌ی برانده‌نبورگ له به‌رلینی پایته‌خت گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران كه دروشمان بۆ پشتیوانی ئۆكراینا ده‌گوته‌وه، جگه له ئاڵای ئۆكراینا چه‌ندین دروشمیشیان به‌رز كردبووه‌وه.
ئه‌ندی بڵودۆڤ یه‌كێكه له‌و خۆپیشانده‌رانه بوو کە وێنه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه گرتبوو كه لە لایەن په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له كاتی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له كاتی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر شاری هاركیڤ چركێندرابوو، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند دایكی و خه‌سوو و خه‌زووری له ئۆكراینان و گوتی: "نازانم ده‌بێت له‌وێ چۆن چۆنی بتوانن خۆیان بپارێزن. كه‌س نازانێت ئه‌م دۆخه تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، شۆك بووم".
بڵودۆڤ به پێویستیشی ده‌زانێت كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی زیاتر بۆ ئۆكراینا ره‌وانه بكرێت و ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ چوونی ناتۆ بۆ ئۆكراینا تاكوو كۆتایی به‌و كاره‌ساته بهێنێت.
خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌یش كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا ترس دایگرتووه، گوتی: "دۆخێكی زۆر ناخۆش و ترسناكه. ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ دایك و باوك و نه‌نكم ئه‌نجام دا. ئۆكراینا پێویستیی به هاوكارییه‌كی زۆره".