جيهان, هەوالي كۆمپانیەکان

كۆمپانياى ئەپل دواى هەواڵى فرۆشتنى كۆيلە لە رێگەى ئينستاگرامەوە هەرەشەى لە فەيسبووك كردووە

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی کە بۆی دەركەوت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی وەکو ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی "بازرگانی بە کۆیلە" دەکرێت، ھەرەشەی دەرکردنی ئەپەکانی فەیسبووکی لە ئەپ ستۆر کردووە.

Esin Eşkinat Sayılgan  | 24.09.2021 - نوێکردنەوە : 24.09.2021
كۆمپانياى ئەپل دواى هەواڵى فرۆشتنى كۆيلە لە رێگەى ئينستاگرامەوە هەرەشەى لە فەيسبووك كردووە

New York

نیویۆرک - AA

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی کە بۆی دەركەوت لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکانی وەکو ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی "بازرگانی بە کۆیلە" دەکرێت، ھەرەشەی دەرکردنی ئەپەکانی فەیسبووکی لە ئەپ ستۆر کردووە.

بەپێی راپۆرتە ناوخۆيیەكانى کۆمپانیای فەیسبووک کە رۆژنامەی Wall Street Journal، بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی کەناڵی BBC، لە ساڵ ٢٠١٩، فرۆشتنی کۆیلەی لە رێگەی ئینستاگرام و ھاوشێوەکانی ئاشکرا کردووە، فەیسبووک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ھەرەشەی دەرکردنی ئەپەکانی لە ئەپ ستۆر لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پێ گەیشتووە.

ئەوەش زانرا کە دوای ھەواڵەکە، کۆمپانیاکانی ئەبڵ و گووگڵ کە خاوەنی بازاڕی داگرتنی بەرنامەن، کەوتوونەتە خۆیان و ئەپڵ داوای لە پرۆگرامەرەکانی کردووە کە "بە زووترین کات رێکاری پێویست بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە بدۆزنەوە".

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی راپۆرتەکەی Wall Street Journal، فەیسبووک، پێش ھەواڵەکەی BBC، ئاگاداری ئەم بابەتە بووە و لێکۆڵینەوەی لێکردووە بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەکە ھاشتاگە پەیوەندیدارەکانی لاداوە و ھەژمارەکانی داخستووە.

ھەواڵێکی BBC عەرەبی، ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە سعوودیە و کوێت لە رێگەی ئینستاگرامەوە کڕین و فرۆشتن بە کارگوزارەکان دەکرێت و بەبێ رەزامەندی خۆیان لە ماڵەکان دەبەسترێنەوە و تەواوی مافەکانیان لێ وەردەگیرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın