Bayram Altuğ,Muhammed Shekh Yusuf
25 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2019
جنێڤ - AA
خولی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ به یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌سته‌ی نووسینه‌وه كه له ٤٥ كه‌س پێكهاتووه، ده‌ستیپێكرد.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه له ٤٥ كه‌س پێكهاتووه، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی دووه‌میان لە كاتژمێر ١٢:٠٠ به‌كاتی هه‌ولێر له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ ده‌ستیپێكرد.
لیژنه‌كان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیان، كاتژمێر ١٣:٣٥، به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێیر پیده‌رسن ده‌ستیانكرد به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی دووه‌م.
- هێرشی سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان له رۆژه‌ڤدایه
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌و هۆتێله‌ی ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ پیده‌رسن كۆبوونه‌وه و هۆشداری ئه‌وه‌یاندا كه هێرشه‌كانی رژێم بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌كه.
ئۆپۆزسیۆن داوای له پیده‌رسن كرد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه ده‌ست پێ بكرێت كه كرایه سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كان له گوندی قاح باكووری پارێزگای ئیدلب.
هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته ته‌واوی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان له وڵات‌دا به تایبه‌تی له ئیدلب بپارێزرێن.
- خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كان به‌چڕی تێپه‌ڕی
گێیر پیده‌رسن دوای خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ستپێكێكی باشیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌كان له چاوه‌ڕوانی گشتیی باشتربوو.
خولی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا به دوو پله رێكخرا. دوای ئه‌وه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری ١٥٠ ئه‌ندام له ٣٠ تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد و رۆژی هه‌یینی یەکی تشرینی دووه‌م كۆتایی هات، ده‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه ٤٥ كه‌سە رۆژانی سێ تا هەشتی تشرینی دووه‌م له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ دانوستانی چڕیان ئه‌نجامدا.
- پێكهاته‌ی لیژنه‌كه
لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا له دوو بارستە پێكهاتووه؛ گه‌وره و بچووك. بارستە گه‌وره‌كه ته‌واوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌گرێته‌وه و له سێ گرووپ پێكدێت به‌تایبه‌تی رژێم، شاندی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. قەبارەی بچووك له سێ لیست پێكدێت كه له‌هه‌ر لایه‌ك ١٥ ئه‌ندام به‌شدارن تیایدا و به‌رپرسن له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.
ئه‌و رهشنووسانهی له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسینه‌وه ٤٥ كهسیهكهوه ئاماده ده‌كرێت، پێویسته له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی گه‌وره ١٥٠ كه‌سیه‌كه په‌سه‌ند بكرێت و بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری پێویسته لانیكه‌م له‌سه‌دا ٧٥ ده‌نگی به‌ڵێ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج پێكهاته‌ی لیژنه‌كه دوو هاوسه‌رۆكی هه‌یه؛ هاوسه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن، سه‌رۆكی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، هادی به‌حرا و هاوسه‌رۆكی رژێم، یاساناس ئه‌حمه‌د كزبریه كه پێشتریش له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووردا بووه.