Behlül Çetinkaya
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆكوەزيرانى عێراق مستەفا كازمى، رايگەياند هەڵوێستى عێراق لە بارەى ئاسايشەوە زۆر روونە و گوتى: "عێراق، بە هيچ شێوەيەك رێگە بە هيچ پێكهاتەيەك نادات كە لە سەر خاكييەوە هەڕەشە لە ئاسايشى نەتەوەيى توركيا بکات".
كازمى، لە دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى هاوبەشدا قسەى كرد.
كازمى، ئاماژەى بەوە كرد كە عێراق وڵاتێكە كە ئارەزوو دەكات پەيوەندى باشى لەگەڵ دراوسێكانى و وڵاتانى ديكە هەبێت و گوتى، "لە روانگەى ئێمەدا هەر چۆن توركيا وڵاتێكى گرنگە لە رۆژهەلاتى ناوەڕاست و ناوچەكەدا لە هەمان كاتدا يەكێكە لە گرنگترين هاوبەشە ئابوورييەكانمان. ئێمە بە تايبەتى ئهو وێرانكارییهی داعش جێیهێشتووه، دهتوانین لهرێگهی ئهو هاریكارییهی لهگهڵ توركیا دهیكهین، بنیادی بنێینهوه".
كازمى جەختى لەوەش كردەوە كە دەيانەوێت بەردەوامى بەو پەيوەندييانە بدەن كە لەگەڵ كۆمپانيا توركييەكان دروستيانكردووە و دووپاتيكردەوە كە دەيانەوێت هاوبەشييەكى راستيى هەماهەنگى و وەبەرهێنان لەگەڵ توركيا دروستبكەن.
كازمى، ئەوەشى راگەياند كە عێراق بۆ هەموو پياوانى كار و وبەرهێنەرانى توركيا كراوەيە و گوتى، "ئەگەر لەم بابەتەدا هەر جۆرە تەگەرەيەك هەبێت بۆ وەبەرهێنەران لە عێراق ئەوە دەمانەوێت لايبدەين. ئێمە ئەمە وەكو ئەركێك دەبينين".
كازمى، كە باسى بابەتى ئاسايشيشى كرد، گوتى: "لە بوارى ئاسايشدا، هەڵوێستى عێراق زۆر روونە. عێراق، بە هيچ شێوەيەك رێگە بە هيچ پێكهاتەيەك نادات كە لە سەر خاكييەوە هەڕەشە لە ئاسايشى نەتەوەيى توركيا بکات. ئێمە، لەگەڵ توركيا هاوڕاين لەسەر پێكەوە كاركردن لە دژى رێكخراوە تيرۆريستييەكانى وەكو داعش كە زيان بە سەقامگيرى ناوچەكە دەگەیەنن".
كازمى، ئەوەشى ئاشكراكرد كە لەم بارەيەوە لە ناوچەى شنگال لە باكوورى عێراق چەند هەنگاوێک نراوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە دوو رۆژ پێش ئێستا چەند گروپێكى تيرۆريستى هەولى دزەكردنە ناو هەرێمى كوردستان-يان دا و رووبەرووى پێكدادان بوونەوەتەوە لەگەڵ هێزە ئەمنييەكان.
سەرۆكوەزيرانى عێراق مستەفا كازمى، ئاماژەى بەو رێككەوتنامانە كرد كە لە پێش كۆنگرە رۆژنامەوانييەكە واژۆيان كردووە و گوتى، "لە نزيكترين دەرفەتدا چاوەڕێى بەڕێز سەركۆمارى توركيا دەكەين بێت بۆ عێراق و لە چوارچێوەى ئەنجوومەنى باڵاى هەماهەنگى ستراتيجى پەيوەندييەكانمان بەهێزتر دەكەين".