Cankut Taşdan
23 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
ئاتیلا ئۆندەر کە بە تاوانی بازرگانیی نێودەوڵەتی بە ماددەی هۆشبەر خراوەتە لیستی سووری داواکرانەوە و لە ئیسپانیا دەستگیر کرا، بە مەبەستی هێنانەوەی بۆ تورکیا لەلایەن کاربەدەستانی ئاسایشی تورکیاوە وەرگیراوە.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپۆل-یۆرۆپۆل بە تاوانی "دروستکردنی رێکخراو بە ئامانجی ئەنجامدانی تاوان"، "پازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر یان ماددەی وزەبەخش"، "پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٦١٣٦ی چەک"، "بەبێ مۆڵەت هەڵگرتن یان گۆڕینەوەی ماددەی مەترسیدار" و "ساختەکاری بەڵگەی فەرمی" هەڵاتوو ئاتیلا ئۆندەر-یان خستووەتە لیستی سووری داواکراوان.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ئەوەی کە ئەگەری هەیە ئۆندەر لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەورووپا بێت، سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپۆل-یۆرۆپۆل پەیوەندییان بە یەکەکانی ئینتەرپۆل لەو وڵاتانە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە ئاتیلا ئۆندەر، بههۆی ئەو پەیوەندییه کاریگەرەی کە دروستکراوە لە ئیسپانیا دەستگیر کراوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە ئۆندەر، ئەمڕۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لەلایەن کارمەندانی سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپۆل-یۆرۆپۆلەوە وەرگیراوە و رادەستی کارمەندانی پەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ دەکرێت.
- "یەکێکە لە دیارترین بارۆنەکانی ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا"
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگهیاندووه: "پۆلیسی تورکیا بە دوایهوه بوو، یەکێک لە دیارترین بارۆنەکانی ماددەی هۆشبەر لە جیهان کە لە لیستی سووردا داواکرابوو بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسپانیا دەستگیر کرا، دەهێندرێتەوە بۆ تورکیا. پیرۆزبێت لە پۆلیسی قارەمانانی تورکیامان".