Betül Yürük
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرک – AA
فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا FDA رایگەیاند کە ڤاکسینی کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی Moderna بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ متمانەپێکراوە و پێشنیار بۆ ھاووڵاتییان دەکات ئەو ڤاکسینە بەکار بھێنێت.
لە کۆبوونەوەی پانێلی پسپۆڕە سەربەخۆکانی FDA بە ٢٠ دەنگی بەڵێ بەرامبەر یەک دەنگی بێلایەن راگەیەندرا کە ڤاکسینی Moderna بە ڕێژەی لە سەدا ٩٤،١ کاریگەرە و پێشنیار کرا کەسانی تەمەن ١٨ ساڵ و سەروو ئەو تەمەنە بەکاری بھێنن.
دوای پێشنیارەکەی FDA چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ رەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینەکە بدرێت.
دوای رەزامەندی دەربڕینی فەرمی، نزیکەی ٥ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بڕی ڤاکسین لە ئەمریکا دابەش دەکرێت.
ڤاکسینی Moderna دەبێتە دووەمین ڤاکسین کە جێی متمانەیە و کاریگەرە.
ھەینیی رابردوو FDA رەزامەندی دەربڕی لە بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەلایەن Pfizer و BioNTech پێش خرا.
بەھۆی ئەوەی دەکرێت بۆ پاراستنی لە پلەکانی گەرما ڤاکسینی Moderna لە بەفرگردا ھەڵبگیرێت، پێدەچێت دابەشکردنی ئاسانتر بێت.