فڕۆكه جەنگییەکانی به‌ریتانیا لە جۆری F-35 به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ستان له سووریا و عێراق
- فڕۆكه جەنگییەکانی به‌ریتانیا لە جۆری F-35 كه له بنكه‌ی ئاسمانی قوبرس جێگیركراون ده‌ستیان به ئه‌ركه‌كانیان كرد له ئاسمانی سووریا و عێراقدا.
London
له‌نده‌ن – AA
فڕۆكه جەنگییەکانی به‌ریتانیا لە جۆری F-35 كه له بنكه‌ی ئاسمانی قوبرس جێگیركراون ده‌ستیان به ئه‌ركه‌كانیان كرد له ئاسمانی سووریا و عێراقدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی لە جۆری F-35 كه له مانگی ئایاره‌وه له بنكه‌ی ئاسمانی ئاكرۆتیری له قوبرس جێگیركراون ١٤ جار ئه‌ركی فڕینیان به‌سه‌ر ئاسمانی سووریا و عێراقدا ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌و ئه‌ركه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری بووه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان پڕچەک کرابوون، به‌ڵام هیچ هێرشێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.
به‌ریتانیا كه به تێكڕایی ده‌یه‌وێت ١٣٨ جۆر له‌و فڕۆكه‌یه بكڕێت تاكو ئێستا ١٧ فڕۆكه‌ی راده‌ستكراوه.