Alaattin Doğru
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
پاریس-AA
ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستوور له فه‌ڕه‌نسا جگه له دوو مادده، یاسای "بنه‌ماكانی به‌هێزكردنی رێزگرتن له به‌هاكانی كۆمار"ی په‌سه‌ند كرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی موسڵمانان به ئامانج ده‌گرێت ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرا و وه‌ك "یاسای جیاكاریی" ناو ده‌برا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، یاساكه له لایه‌ن ٦٠ په‌رله‌مانتار و ٦٠ سیناتۆره‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، مادده‌ی ١٦ی یاساكه، كه تایبه‌ته به هه‌ڵپه‌ساردنی كاری ئه‌وه ده‌ستانه‌ی كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی ئازادیی ده‌سته‌كان پێشێل ده‌كات، ره‌ت كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نه‌كه مادده‌ی ٢٦ی یاساكه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه تایبه‌ته به پێدانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه به بیانییه‌ك كه رایگه‌یاندووه بنه‌ماكانی كۆمار ره‌ت ده‌كاته‌وه.
جگه له مادده‌كانی ١٦ و ٢٦ سه‌رجه‌م مادده‌كانی دیكه‌ی یاسای "بنه‌ماكانی به‌هێزكردنی رێزگرتن له به‌هاكانی كۆمار" له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووره‌وه په‌سه‌ند كران.