Zana Natık Kerem
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2023
عەممان – AA
بڕیارە سبەی چوارشەممە، لووتکەی چوارقۆڵی ئوردن-میسر-فەڵەستین- ئەمریکا لە عەممان بەڕێوەبچێت کە لە میانیدا پێشھاتە مەترسیدارەکانی شەڕی غەززە تاوتوێ دەکرێت.
دیوانی شاھانەی ئوردن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاوی کردووەتەوە کە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە عەممان میوانداری لووتکەیەکی چوارقۆڵی دەکات کە ھەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس تیایدا بەشداری دەکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە لە لووتکەکەدا، پێشھاتە مەترسیدارەکانی شەڕی کەرتی غەززە و لێکەوتەکانی شەڕەکە لەسەر ناوچەکە، ھەروەھا دەستەبەرکردنی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ دانیشتووانی کەرتی غەززە، تاوتوێ دەکرێن.