Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
لە چەند ساڵی رابردوودا ئێران بەردەوام رووبەڕووی هێرش و بەئامانجگرتنی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی بووەتەوە، هێرشەکەی چەند رۆژێک پێش ئێستاش بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی ناتانز لە شاری ئەسفەهان جارێکی دیکە ئەم هێرشانەی هێنایەوە ناو رۆژەڤ.
حکوومەتی تاران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەهەمانشێوەی هێرشەکانی هاوشێوەکانی رابردوو، ئیسرائیل لە پشت هێرشەکەی سەر وێستگەی ئەتۆمی ناتانز بووە. ئەمەش سێیەم هێرشە کە لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا بۆسەر پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران ئەنجام درابێت و بانگەشەی ئەوە بکرێت کە ئیسرائیل-ی لەپشتە.
روودانی ئەم هێرشانە، بەرپرسانی ئێرانی ناچار بەوە کردووە کە دان بەبوونی بۆشایی لە سیستمی ئەمنی و هەواڵگریی وڵاتەکەیاندا بنێن و ئەمەش رەخنەیەکی زۆری رووبەڕووی کابینەی حکوومەتەکەی حەسەن روحانی کردووەتەوە.
بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە چەند ساڵێکە گرنگترین بابەتی ئەو وڵاتەیە بەهەموو وردەکارییەکانییەوە لە دەوری لۆجیکیکی سادە دەسوڕێتەوە، کە بریتییە لەوەی ئێران لەڕێی بەرەوپێشچوون بۆ ئاستێک کە بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، هەوڵ بۆ ترساندنی وڵاتانی رۆژئاوا دەدات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە جۆرێک لە پارێزبەندی بۆخۆی بەدەستبهێنێت، لەبەرامبەریشدا وڵاتانی رۆژئاوا بۆ وەستاندنی ئێران کەوتوونەتە بەردەم دوو بژاردەی سەرەکی: یەکەمیان ئەوەیە کە بەتەواوی واز لە ئێران بهێنن هەر کارێکی بوێت، بیکات. دووەم بژاردەش رێگریکردنە لە پەرەسەندنی فراوانی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لەڕێی بەکارهێنانی هێزەوە.
رۆژئاوا، هەست بە زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە دەکات و ئەمەش وەک هەڕەشەیەک بۆسەر خۆی دەبینێت بەتایبەت ئەمریکا زیادبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر ئیسرائیل دەزانێت.
كاتێك كاریگه‌ری ئێران لێک ده‌درێته‌وه هه‌ر له یه‌مه‌نه‌وه تاكو ئه‌فغانستان، ده‌كرێ پێشبینی ئه‌وه بكرێت بژارده‌ی دووه‌م واتا په‌نابردنه به‌ر ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی به‌رفراوان ده‌بێته هۆی وێرانكارییه‌كی گه‌وره كه كاریگه‌رییه‌كانی له جوگرافیایه‌كی فراواندا هه‌ستی پێ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئیداره‌ی تاران هه‌ستی به‌وه كردووه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئێران ئیدارەی تارانی بردووه‌ته قۆناغێكی ناسكتر به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه، بۆیه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له دژی ده‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌دات كارتی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنێت. ئێران به تایبه‌ت به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئیداره‌ی ئۆباما تاكو چالاكییه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر بكات، ده‌زانێت له‌ژێر چاودێری رۆژئاوا ده‌چێته پێگه‌یه‌كی باش و لانیكه‌م هیوا بۆ ئه‌وه ده‌خوازێت. له‌م میانه‌یه‌دا ئیداره‌ی ئێران به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كانی ناوخۆ و به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت عێراق، ئیداره‌ی تاران ناچار بووه زیاتر په‌نا بباته به‌ر دۆسیه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
ئیداره‌ی بایدن وه‌كو ئیداره‌ی ئۆباما ده‌یه‌وێت له رێگای دانوستانه‌وه ئێران كۆنتڕۆڵ بكات. ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا له كاتێكدا داكۆكی له‌وه ده‌كات كه سیاسه‌تی سه‌پاندنی سزای قورس له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه ئه‌نجامی نه‌بووه، به‌ڵام ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری هه‌وڵی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وڵ ده‌دات ئێران وه‌ك وڵاتێك نیشان بدات كه جێی متمانه نییه. هه‌روه‌ها لێدوانی ئێران له دوای هێرشكردنه سه‌ر ناتانز كه یۆرانیۆم به رێژه‌ی له سه‌دا ٦٠ ده‌پیتێنن، پێ ده‌چێت ئیسرائیلی دڵخۆش كردبێت. ئیسرائیل له رێگای ئه‌م هێرشانه‌ی كه ئه‌نجامی دا هه‌م ئه‌وانه‌ی كرده ئامانج كه له روانگه‌ی ئه‌مه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی بڕیاردانی رادیكاڵانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستان لاواز بكات.