Ali Cura, Dmitri Chirciu
27 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2026
لە مۆسکۆ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی کۆبوویەوە.
پووتین لە کتێبخانەی بوریس یەلتسین لە شاری پێتێرسبورگ پێشوازی لە عەراقچی کرد.
لە دیدارەکەدا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کازم غەریب ئابادی ئامادەبوون.
لە سەرەتای دیدارەکەدا ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند کە گەلی ئێران لە بەرامبەر هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی خۆیان بە بوێری و قارەمانانە جوولانەوە.
پووتین ڕاشیگەیاند، نامەیەکی لە ڕابەری باڵای ئێران موجتەبا خامنەیی پێ گەیشتووە و لەم بارەیەوە سوپاسی خۆی دەربڕی.
سەرۆکی رووسیا باسی لەوەش کرد کە لەگەڵ ئێران لەسەر ستراتیجییەکەی هاوبەش کار دەکەن و گوتی، "ئێمە ئومێدێکی زۆرمان هەیە کە خەڵکی ئێران لە ژێر ڕابەرایەتییەکی نوێیدا بە بوێری و بۆ پاراستنی سەربەخۆییان لەم دۆخە سەختە تێپەڕن و بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێن".
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین ڕاشیگەیاند کە ڕووسیا لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، هەموو هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ماوەیەکی کورتدا دەخاتە گەڕ.
ڤلادیمیر پووتین هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ ڕابەری ئێران موجتەبا خامنەییش خواست.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی ڕایگەیاند کە دەیەوێ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانیاری بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین بدات.