Ali Cura
18 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2023
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین لە سەردانێکدا بۆ چین قسەی بۆ میدیاکاران کرد و لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە دوا.
پوتین وێڕای پێداگریی لە پێویستی دروستبوونی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان و گوتی: "بۆچوونێکی نەگۆڕمان هەیە و ئەوەش پەیوەندی بە دۆخی ئێستاوە نییە. ئێمە هەموو کاتێک لایەنگری دروستبوونی دەوڵەتێکین کە سەروەری خۆی هەبێت و پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت".
سەرۆکی ڕووسیا هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ئەلئەهلی باپتیست لە غەززە کرد و ڕایگەیاند، "تراجیدیا، ڕووداوێکی ترسناکە و کاڕەساتە، بە سەدان کەس کوژراون و بە سەدانی دیکەش بریندار بوون. هیوادارم ئەو شەڕە بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت. لایەنەکان بە هەر شێوازێک بێت لەگەڵ یەک لە پەیوەندی دابن و دەست بە دانوستان بکەن".