جيهان

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: "رێگە نادەین حکوومەتی چین تایوان گۆشەگیر بکات"

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی لە یەکەم بەشداریکردنیدا لە پەخشێکی راستەوخۆ لە دوای سەردانەکەی بۆ تایوان رایگەیاند کە "رێگە نادەن" چین، تایوان گۆشەگیر بکات.

Mücahit Oktay  | 10.08.2022 - نوێکردنەوە : 11.08.2022
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: "رێگە نادەین حکوومەتی چین تایوان گۆشەگیر بکات"

New York

نیویۆرک -AA

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی لە یەکەم بەشداریکردنیدا لە پەخشێکی راستەوخۆ لە دوای سەردانەکەی بۆ تایوان رایگەیاند کە "رێگە نادەن" چین، تایوان گۆشەگیر بکات.

نانسی پێلۆسی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانیی کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی بۆ تایوان ئاماژەی بەوە کرد کە تایوان وڵاتێکی ئازادە و وڵاتانی دیکە ناتوانن دەست لەوە وەربدەن کە کێ سەردانی دەکات و گوتی: "دەتوانن بەوان (بە تایوانییەکان) بڵێن ناتوانن بچنە نێو رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە بەڵام ناتوانن دەست لەوە وەربدەن کە کێ دەچێت بۆ تایوان. رێگە نادەین حکوومەتی چین تایوان گۆشەگیر بکات".

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە بە شاندێکی شەش کەسی چوونە بۆ تایوان و ئەو سەردانە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانەکان گرنگە و گوتی: "ئەو سەردانەی کە وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ بژاردەیەک لە نوێنەران بۆ تایوان ئەنجامم دا پشتیوانیی بەهێزی هەردوو پارتەکە (دیموکرات و کۆمارییەکان)م هەبوو. لە تایوان زۆر بە جوانی لەلایەن هەزاران کەسەوە پیشوازیمان لێکرا".

نانسی پێلۆسی ئاماژەی بەوەش کرد کە گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە چین رووینەداوە و گوتی: "بۆ گۆڕینی سیاسەتەکەمان نەچووینە بۆ ئەوێ. هێشتا پاڵپشتیی سیاسەتی 'یەک چین' دەکەین. هیچ شتێک لەمەدا نییە کە جێگەی نیگەرانی بێت".

پێلۆسی گوتیشی: "کۆنگرێس دەتوانێت پاڵپشتی بۆ ئەو وڵات و دیموکراسییانە دەربڕێت کە دۆستمانن. بەپێی یاسای سیاسەتی تایوان-یش، تایوان دۆستی ئێمەیە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانی پشکنینی ماڵی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "زانیارییم لەسەر ناوەڕۆکی نییە بەڵام باوەڕمان بە سەروەریی یاسا هەیە و لە وڵاتەکەماندا هیچ کەس لە سەرووی یاسادا نییە. ئەمە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکاش بێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın