Tuğçenur Akgün
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
نیویۆرک – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەستیان لە کاروباری ناوخۆی ئیسرائیل وەردابێت و رایگەیاند: "دەستمان وەرنەداوەتە (کاروباری ناوخۆی ئیسرائیل)، ئەوان هەڵسوکەوتی من، ئەمریکا و جوولەکە ئەمریکییەکانیش لەمبارەیەوە دەزانن".
جۆ بایدن لە کاتی گەڕانەوەی لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لەنێو فڕۆکە و دواتریش دوای دابەزین لە فڕۆکە لە واشنتۆن بۆ میدیاکاران دوا.
جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە داخۆ نیگەرانە لەوەی بەهۆی چاکسازی دادوەرییەوە خۆپیشاندانی بەردەوام لە ئیسرائیل ئەنجام دەدرێن، گوتی: "هاوشێوەی زۆربەی پشتیوانانی ئیسرائیل منیش لەوە نیگەرانم. ئیسرائیل بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە ئەمە چارەسەر بکرێت. هیوادارم سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو واز لە چاکسازی دادوەریی بهێنێت، چونکە ناتوانن ئاوا بەردەوام بن. ئەمەم بە جۆرێک لە جۆرەکان روون کردووەتەوە".
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکیشدا کە داخۆ بێنیامین ناتانیاهوی بانگهێشت کردووە بۆ واشنتۆن، گوتی: "نەخێر، لەو نزیکانە بانگهێشتم نەکردووە و بە تەلەفۆن گفتوگۆمان نەکردووە، لەڕێگای باڵیۆزخانەکەمانەوە لە ئیسرائیل پەیامم بۆی ناردووە".
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەستیان لە کاروباری ناوخۆی ئیسرائیل وەردابێت و رایگەیاند: "دەستمان وەرنەداوەتە (کاروباری ناوخۆی ئیسرائیل)، ئەوان هەڵسوکەوتی من، ئەمریکا و جوولەکە ئەمریکییەکانیش لەمبارەیەوە دەزانن".
جۆ بایدن لەبارەی پلانی رووسیا بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕووس، گوتی: "هێشتا ئەوەیان ئەنجام نەداوە، لێدوانی مەترسیداری لەم جۆرەی (سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین) مایەی نیگەرانییە".