Ramal Mahmood
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی بوو بە یەکەم گەورە بەرپرسی بیانی کە لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆبووەوە.
ئاژانسی Kyodo رایگەیاندووە، بەر لە بەشداریکردن لە لوتکەی هەماهەنگی ئابووری وڵاتانی ئاسیا و دەریای هادی سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ ترەمپ کۆبووەتەوە.
ئابی لەدوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکدا گوتی: "ناتوانم بچمە ناو وردەکاری زانیارییەکانی کۆبوونەوەکە. بەڵام تایبەت بوو بە پەیوەندییەکان و متمانەی هەردوو وڵات. ئەگەر لەنێوان هەردوو وڵات متمانە نەبێت پەیوەندییەکان بەڕێوە ناچن. لەو باوەڕەدام کە ترەمپ جێی متمانەیە. لە کاتێکی گونجاودا جارێکی دیکە کۆدەبینەوە".
ترەمپیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیبووی: "سەرۆکوەزیران شینزۆ سەری لە ماڵەوە سەردانی کردم. بووینە هاوڕێ، خۆشحاڵ بووم".
ئابی بوو بەیەکەم گەورە بەرپرسی ژاپۆن کە بەر لە دەستبەکاربوون لەگەڵ سەرۆکێکی هەڵبژێرداوی ئەمریکا کۆببێتەوە.