Hasan Esen
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2021
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن رایگەیاند "وروژاندنی گومان لە بابەتی ھەڵبژاردنەکان" لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە بە تەواوەتی ھەڵەیە و گوتی "بەھەموو شێوەیەک ھاندانی خەڵک بۆ ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگریس و ئەنجامدانی ئەو کردەوە شەرمنانە سەرکۆنە دەکەم".
بۆریس جۆنسن لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیران کۆنگریەیکی رۆژنامەوانی رێکخست و باسی لە ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگریسی ئەمریکای لەلایەن لاینگرانی ترەمپەوە کرد.
بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەو ئەمریکا، نوێ، رابەرایەتی ھزری ئازادی و دیموکراسی دەکات و گوتی "لەو بڕوایەدام کە ھاندانی خەڵک بۆ ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگرێس و تاکو ئێستا سەرۆک ترەمپ بەبەردەوامی گومان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد بکات، بە تەواوەتی ھەڵەیە".
بۆریس جۆنسن ئەوەشی راگەیاند کە گوتەکانی ترەمپ لەم بارەیەوە بە تەواوەتی ھەڵەیە و گوتی، "بەھەموو شێوەیەک ھاندانی خەڵک بۆ ھەڵکوتانەسەر باڵەخانەی کۆنگریس و ئەنجامدانی ئەو کردەوە شەرمنانە سەرکۆنە دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆیشی بۆ پەسەندکردنی سەرکەوتنی جۆ بایدن و "بردنەوەی دیموکراسی" دەربڕی.