Mehmet Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan
13 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2025
دیمەشق - AA
سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ئەو رەشنووسەی واژوو کرد کە تیایدا بڕگە بنەڕەتییەکانی دەستووری کاتیی دیاری کراوە.
ئەو لیژنەیەی پێکهاتبوو لە یاساناسان، زانایانی سیاسیی، ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووسانی سووری کارەکانی تەواوکرد و رەشنووسی دەستووری کاتیی پێشکەش بە شەرع کرد.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەخت بەڕێوەچوو، هەریەک لە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کاتیی، ئەندامانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی سووریا، ئوسامە ریفاعی و وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ئامادەبوون.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری کاتیی و زانای سیاسەت، د. عەبدولحەمید ئەلعەواک لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و، زانیاری سەبارەت بە رەشنووسەکە خستەڕوو.
سەرکۆماری سووریا شەرع رەشنووسەکەى دەستووری کاتیی وەرگرت و واژووی کرد و، سوپاسی لیژنەکەی کرد.