Kaan Bozdoğan
14 تەمووز 2024•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجب تەیب ئەردۆغان ئیدانەی ئەو هەوڵی تیرۆرکردنەی کرد کە لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا کرایە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.
لە بڵاوکراویەکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی ئەو هەوڵی تیرۆرکردنە دەکەم کە کرایە سەر ٤٥هەمین سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی سەرۆکی وڵاتەکە، بەڕێز دۆناڵد ترەمپ. لە ناخی دڵەوە هیوای سەلامەتی بۆ بەڕێز ترەمپ و خانەوادەکەی و خۆشەویستانی دەخوازم. پێموایە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو هێرشەی سێبەر دەخاتە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و سەقامگیری جیهانیی بە کاریگەرترین شێوە بەڕێوەبچن و بکەرانی لە کورترین ماوەدا ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا لە پاڵ گەلی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکادا دەبێت.