Özcan Yıldırım
22 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2025
جۆهانسبێرگ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئۆ ئاڕ تامبۆ لەلایەن وەزیری نیشتەجێ کردن، ئاو و خۆشگوزەرانی ئەفریقای باشوور، تێمبیسیلە سیمیلان و باڵیۆزی تورکیا لە پریتۆریا، کەزبان نیلڤانا داراما یڵدرمگێچ و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا هەریەک لە هاوسەری سەرکۆمار، ئەمینە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کڵچ و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان دەکەن لەو سەردانەیدا بۆ کۆماری ئەفریقای باشوور.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەراوێزی لووتکەکەدا کە لە ناوەندی EXPOی جۆهانسبێرگ بەڕێوەدەچێت، بەشداری لە دوو دانیشتنی جیاوازدا بکات و، دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات و، بەشداری لە خوانێکی ئێوارەدا بکات کە لەسەر شەرەفی سەرکردەکان ڕێکخراوە.