Yaser Albanna
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2019
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، فۆتۆگرافەرێکی ئاژانسی ئانادۆڵو کە رووماڵی خۆپیشاندانەکانی دەکرد، برینداربوو.
فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جادوڵڵا کە بەمەبەستی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی گەڕانەوەی گەورەی ئاشتیخوازانە بۆ رۆژهەڵاتی قودس لە ناوچەکەبوو، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە بە فیشەکی پلاستیکی بریندار کرا.
جادوڵڵا لەلایەن کەسە نزیکەکانیەوە یارمەتی دراوە دوای برینداربوونی و دۆخی تەندروستی ئێستای باشە.
زۆرێک لە پەیامنێران و فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە رێپێوانی گەورەی گەڕانەوەکاندا کە لە ٣٠ ی ئازاری ٢٠١٨ەوە بەردەوامی هەیە، بریندار دەکرێن لەرێی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلەوە، یەکێک لەوانەش عەلی جادوڵڵایە.