جيهان

سیناتۆرێکی ئەمریکی پشتیوانی لە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەکات

Dildar Baykan Atalay  | 30.06.2022 - نوێکردنەوە : 30.06.2022
سیناتۆرێکی ئەمریکی پشتیوانی لە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا، لیندسی گراهام پشتیوانی لە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 بە تورکیا دەکات.

گراهام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە: "پشتگیری لە بڕیارەکەی ئیدارەی بایدن دەکەم بۆ پشتیوانیکردن لە فرۆشتنی فڕۆکەیF-16 بە تورکیا کە هاوپەیمانی سەرەکیمانە لە ناتۆ".

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای جیاوازی بیروڕاکان، تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە، گوتی: "ئەم دۆخە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەکات".

گراهام راشیگەیاندووە: "نوێکردنەوەی تواناکانی فڕۆکەوانی تورکیا سوودی بۆ تورکیا، ئەمریکا، ناتۆ و ئاسایشی ناوچەکە دەبێت".

- یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمریکا، سێلێست والاندەر، هەڵسەنگاندنی بۆ داواکاری تورکیا کرد سەبارەت بە کڕینی فڕۆکەی F-16، نۆژەنکردنەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر رایگەیاند "ئەمریکا بە تەواوی پشتگیری لە پلانەکانی تورکیا دەکات سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın