Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
شخلی شخلی كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی سولتان مورادی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد رایگه‌یاند، ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا فراوانكردووه و گوتی: "ئەلباب، منبج و ره‌ققە ده‌گیرێنه‌وه، چونكه ئه‌وانه خاكی سووریا‌ن و ئێمه‌ش گه‌لی سوورین".
شخلی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پێویسته بەر بە هەڕەشەکانی تیرۆر بگیرێت كه له سووریا و چه‌ندین وڵاتی جیهان ئارامییان نه‌هێشتووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆر هه‌وڵیانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بۆ سووریا بگێڕنه‌وه تاکو یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ست نەدات و له‌وباره‌وه زۆرترین پشتگیری‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه پێشكه‌ش كراوه.
شخلی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بریتییه لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری تا درێژده‌بێته‌وه به‌ره‌و ئەلباب و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆریستان.