Hamdi Yıldız
09 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
غەززە – AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی شەوی رابردوو بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامی داون، سێ سەرکردەی سەربازیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە چالاکی خستووە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل (Shabak) ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەناوی 'تیری پارێزراو' بووە و تیایدا هاتووە: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سەرکردە لە جیهادی ئیسلامی، تارق عیزەددین؛ سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی سەربازیی جیهانی ئیسلامی، جیهاد غەننام و فەرماندەی بەشی باکوور لە جیهادی ئیسلامی، خەلیل بەهتینی لە چالاکی خراون".
لای خۆیشیەوە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەواڵی لە چالاکی خستنی سێ سەرکردەی خۆی پشتڕاست کردەوە.
لای خۆیەوە نووسینگەی راگەیاندنی حکوومەت لە کەرتی غەززە دوای ئەم پێشهاتانە رایگەیاند کە تاکوو راگەیەندراوی دووەم لەمبارەیەوە لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێت بە پشوو.