جيهان

سووریا.. ھێرشی لایەنگرانی "یەپەگە" بۆسەر کاروانێکی ئەمریکا

لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی "یەپەگە ـ پەکەکە" لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، بە بەرد ھێرشیانکردە سەر کاروانێکی ئەمریکا، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی وەک خۆیان لەقەڵەمیانداوە، واشنتۆن لەبەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوەکە بێ دەنگە.

Mohamad Misto, Ömer Koparan  | 18.05.2021 - نوێکردنەوە : 19.05.2021
سووریا.. ھێرشی لایەنگرانی "یەپەگە" بۆسەر کاروانێکی ئەمریکا

Azez

حەسەکە (سووریا) ــ AA

لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستیی "یەپەگە ـ پەکەکە" لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، بە بەرد ھێرشیانکردە سەر کاروانێکی ئەمریکا، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی وەک خۆیان لەقەڵەمیانداوە، واشنتۆن لەبەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوەکە بێ دەنگە.

دوێنێ دووشەممە ماڵپەڕێکی سەربە رێکخراوەکە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە نیشاندراوە، کۆمەڵێک لە لایەنگرانی "یەپەگە" لە ناوچەی (جل ئاغا) سەربە شاری مالیکییە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا، بە بەرد ھێرش دەکەنە سەر کاروانێکی ئەمریکا.

چەند رۆژێک لەمەوبەر ژمارەیەک کەس لە لایەنگرانی "یەپەگە" لە شاری قامیشلۆ بۆ ئیدانەکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوەکە لە باکووری عێراق، بەرێپێوان چووبوونە شاری مالیکییە.

پێشتر لایەنگرانی رێکخراوەکە بۆ چەند جارێک بە بەرد ھێرشیانکردبووە سەر کاروانی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەوەیش بەھۆی کشانەوەیان لە ژمارەیەک خاڵی ناوچەکە دوای ئۆپەراسیۆنی (کانی ئاشتی) کە تورکیا لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە باکووری سووریا ئەنجامدا.

رۆژی یەکشەممە، شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، جۆی ھود سەردانی ناوچەکانی باکووری رۆژھەڵاتی سووریا ژێر کۆنترۆڵی رێکخراوەکەی کردبوو کە لە میایندا چاوی بە سەرکردەکانی رێکخراوی (یەپەگە) و ئەندامانی بەناو "ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات" سەربە رێکخراوەکە کەوتبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın