سووریا.. له ئاكامی هێرشێکی رژێمی ئه‌سه‌د شه‌ش مه‌ده‌نی کوژران
- له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، بۆسه‌ر گوندی ئیحسیم سەربە ناوچه‌ی جه‌به‌ل زاوییه باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب، شه‌ش مه‌ده‌نی کوژراون.
İdlib
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، شه‌ش مه‌ده‌نی کوژراون كه سێیان ژن و دووانیان منداڵن.
هێزه‌كان كه له سوپای رژێم و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران پێكهاتوون له بنكه‌ی سه‌ربازیی حامیدییه له قه‌زای مه‌عەرەت نو‌عمان باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب به چه‌كی زه‌مین به زه‌مین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گوندی ئیحسیم سەربە ناوچه‌ی جه‌به‌ل زاوییه باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئیدلب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپییه‌كان)ه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامی هێرشه‌کەدا، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س کوژراون كه سێیان ژن و دووانیان منداڵن.
له كاتێكدا تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به‌رده‌وامن له كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگارکردن له ناوچه‌كه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن