25 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR)، بڵاوی كرده‌وه كه له ئاداری ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا، تێكڕا ١٤ هه‌زار و ٣٨٨ كه‌س له سووریا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراوه.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌رهه‌ق به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به به‌ڵگه ده‌كات، به بۆنه‌ی ٢٦ی حوزه‌یران، رۆژی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له قوربانییانی ئه‌شكه‌نجه‌دان، راپۆرتێكی تایبه‌تی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماده كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له سووریا به ئه‌شكه‌نجه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ئاداری ٢٠١١ه‌وه له‌وه‌ته‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵك له سووریا ده‌ستی پێكردووه تا ئێستا تێكڕا، ١٤ هه‌زار و ٣٨٨ كه‌س كه ١٧٧یان منداڵ و ٦٣یان ژن بوون له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یش له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراون.
به‌پێی تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ١٤ هه‌زار و ٢٣٥ كه‌سی به‌و شێوه‌یه كوشتووه كه ١٧٣یان منداڵ و ٤٦یان ژن بوون.
له كاتێكدا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه تێكڕا ٥٢ كه‌سیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتووه كه یه‌كێكیان منداڵ و دووانیان ژن بوون، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ٣٢ كه‌سی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتووه كه یه‌كێكیان منداڵ و ١٤یان ژن بوون.
هه‌روه‌ها ٦٩ كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی و گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژێمه‌وه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژراون، له‌وانه‌یش دووانیان منداڵ و یه‌كێكیان ژن بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به درێژایی جه‌نگی ناوخۆیی سووریادا، یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و هه‌موو جۆره ئهشكهنجهیانداون و به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن.
- ''رژێم بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه په‌نا بۆ ئهشكهنچهدان ده‌بات''
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رژێمی سووریا بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ئۆپۆزسیۆنه‌كان په‌نای بۆ ئهشكهنچهدان بردووه و له‌نێو گرتووخانه‌كانیدا، ٧٢ جۆر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی، ده‌روونی و سێكسیی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه ده‌ستگیریان ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه له گرتووخانه‌كانی رژێمدا باری ته‌ندروستیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌به‌رچاوناگیرێت و له ژوورێكی تێكڕا ٢٤ مه‌تر چوارگۆشه‌ییدا ٥٠ كه‌س به‌ند ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمدا، ژیانی زیندانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن باس له‌وه كهكهن كه له‌ئێستادا، لانیكه‌م ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له گرتووخانه و ناوه‌نده‌كانی لێپرسینه‌وه‌ی رژێمدا ده‌ستبه‌سه‌رن.