Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Ömer Koparan
24 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2020
ئیدلب - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر 18 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون كه له بازنه‌ی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب-دان.
به‌پێی روانگه‌ی چاودێری فڕۆكهکان سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌زاكانی كهفرنوبول، كینسفرە و ئیحسم و گونده‌كانی سوفوحون، حزارین، كه‌فر نوبول، كه‌فر عوه‌ید، عنیب، بسینكول، جوزهف، حاس، بارا، مهرحورمه، دێر زومبول و بینین باشووری ئیدلب و شارۆچكه‌ی داره‌ت عیزه و گونده‌كانی كه‌فر نوران و جینه له گونده‌واری خۆرئاوای حه‌له‌ب.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، له‌و هێرشانه‌دا پێنج كه‌س كوژراون.