Brussels Hoofdstedelijk Gewest
لۆكسه‌مبۆرگ – AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد به سه‌ركۆماری توركیا.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له لۆكسه‌مبورگ، یانس ستولتنبێرگ به میدیاكارانی راگه‌یاند "پیرۆزبایی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه له سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له گه‌لی توركیاش ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ئه‌و رێژه به‌رزه‌ی به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن".
یانس ستولتنبێرگ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا ئەندامێکی زۆر گرنگه له ناتۆ و گرنگی ئه‌و وڵاته ته‌نها له پێگه‌ی ستراتیجیدا نییه، به‌ڵكو رۆڵی سه‌ره‌كیش ده‌گێڕێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.