جيهان, شیکردنەوە

سعوودیە: "شازادەی جێنشین ئاگاداری کوشتنی خاشقچی نەبووە"

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل جوبەیر رایگەیاند، رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کوژراوە بەڵام شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئاگاداری ئەو رووداوە نەبووە.

Abdullah Shukur  | 21.10.2018 - نوێکردنەوە : 22.10.2018
سعوودیە: "شازادەی جێنشین ئاگاداری کوشتنی خاشقچی نەبووە"

Riyad

ریاز - AA

وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل جوبەیر رایگەیاند، رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کوژراوە بەڵام شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئاگاداری ئەو رووداوە نەبووە.

جوبەیر لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی Fox Newsی ئەمریکی، بەرگری لەوە کرد کە شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان زانیاری لەبارەی ئەو تاوانە نییە و بەرپرسیاری ئەو رووداوە نییە.

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە کەسانی نزیکن لە محەمەد بن سەلمان و چۆن دەبێت شازادەی جێنشینی سعوودیە زانیاری لەوبارەیەوە نەبێت، جوبەیر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانە لە شازادەوە نزیک نین.

جوبەیر گوتی: "شازادەی جێنشین ئەم جۆرە بانگەشانەی بەدرۆ خستووەتەوە و لەمبارەیەوە زانیاری نییە. بەرپرسانی باڵای ھەواڵگریش ئاگاداری رووداوەکە نەبوون. ئەو کەسانە کارمەندی ئاسایی ئاسایشی ئەمنی بوون. ئەمە ئۆپەراسیۆنێک بوو کە سنوور و بەپرسیارێتی ئەو کەسانەی بەزاندبوو. بە کوشتنی خاشقچی لە ناو کۆنسولخانە ھەڵەیان کرد و ھەوڵی شاردنەوەی ئەم پرسەیان دا".

لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە رۆژنامەنووسێکی تەمەن ٦٠ ساڵ چۆن توانیویەتی بەرەنگاری ١٥ کارمەندی ئەمنیی ببێتەوە، جوبەیر گوتی: "لە کاتی رووداوەکەدا باوەڕ ناکەم ١٥ کەس لە ناو کۆنسولخانە بووبن. لێکۆڵینەوە لەو گرووپە دەکەین، لەوە دەکۆڵینەوە کە چۆن ئەمانە کۆبوونەتەوە".

ھاوکات لێدوانی سیناتۆری ئەمریکی و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پۆپ کۆرکەر وەبیر جوبەیر ھێنرایەوە کە رایگەیاندبوو "دڵنیام لەوەی کە شازادەی جێنشینی سعوودیە ئاگاداری ئەو تاوانە بووە"، جوبەیر بەرگری لەوە کرد کە تۆمەتانە دوورن لە راستییەوە.

جوبەیر گوتی: "ئەمە ھەڵەیەکی زۆر خراپ بوو. سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەکەی دەکەین، ھاوبەشی ئازارەکانیان دەبین. خۆزگە رێگری لەم رووداوە بکرابایە. بەڵام ھەڵەیەکی زۆر خراپ روویدا. دڵنیام لەوەی کە بەرپرسیارانی ئەمە بە سزای خۆیان دەگەن".

جوبەیر بەرگری لەوەش کرد کە کارمەندانی ئەمنی سعوودی راپۆرتیان پێ داون کە خاشقچی لە کۆنسولخانەکە دەرچووە، راشیگەیاند، ئەو زانیاریانەی کە لە تورکیاوە نێردراون بە پێچەوانەی ئەوەیە و ھەربۆیەش لێکۆڵینەوەی پێویستیان دەستپێکردووە.

جوبەیر گوتیشی: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرمانخست کە خاشقچی لە ناو کۆنسولخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ کوژراوە. نازانین چۆن کوژراوە و تەرمەکەی لە کوێیە".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın