Mehmet Şah Yılmaz
01 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان سبەی سەردانێکی فەڕمی بۆ فەڕەنسا ئەنجامدەدات و، لەگەڵ وەزیری فەرەنسا بۆ کاروباری ئەورووپا و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، ژان نۆێل-بارۆت کۆدەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فیدان سبەی سەردانێکی فەڕمی بۆ پاریس ئەنجام دەدات.
لەو سەردانەیدا فیدان لەگەڵ بارۆت کۆدەبێتەوە و، لە پاڵ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا-فەڕەنسا، پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا، ئاسایشی ئەورووپا، جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا، پرسە هەنووکەییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتی غەززە و سووریا تاوتوێ دەکات.