نەزوک
بە بۆنەی ١٩مین ساڵیادی کۆمەڵکۆژییەکەی سرەبرەنیتسا کە بە گەورەترین کۆمەڵکۆژی لە دوای جەنگی جیھانیی دووەمەوە لەقەڵەم دەدرێ، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە سەرانسەری جیھانەوە، لەسەر ئەو رێگەیەی کە بۆشناکەکان پیایدا رایان دەکرد، رێوەڕەسمێک بە ناوی "رێپیوانی ئاشتی" ساز کرا و سێ رۆژ بەردەوام دەبێ.
ئەمساڵ ١٠یەمین رێپێوان بۆ ئاشتی ئەنجام دەدرێ و بڕیارە رۆژی ١١ی تەمووز روفاتی ١٧٥ کەسی کۆمەڵکۆژییەکە نوێژی بە کۆمەڵیان لەسەر بکرێ و دواتر لە گۆڕستانی پۆتۆچاری بەخاک بسپێردرێن.
ئەوانەی بەشداری لە رێوەڕەسمەکە دەکەن، رۆژانە پێویستە ٣٥ کیلۆمەترە رێپیوان بکەن تا بگەنە پۆتۆچاری و شەوانە لەو شوێنانەدا دەمێننەوە کە پێشتر ئامادە کراون، لەو رێوڕەسمەدا کاربەدەستان و خەڵکی سرەبرەنیتسا لەبارەی کۆمەڵکۆژییەکەوە زانیاری پێشکەشی بەشداربووان دەکەن.