Davit Kachkachishvili
26 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی وڵاتەکەی پێویستی زیاتری بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئەڵمانیایە، داوای لەو وڵاتە کرد لە رێگای پێدانی چەکی زیاتریش هاوکاری ئۆکراینا بکات.
شەوی رابردوو، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لەگەڵ سەرکۆماری ئەڵمانیا، فرانک ڤالتەر شتاینمایەر کە بەرەبەیانی دوێنێ بە شەمەندەفەر گەیشتە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا، کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی هەردوولا کە دوور لە چاوی کامێراکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئۆکراینا ئەنجام درا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بۆ رێک خرا.
سەرۆکی ئوکراینا سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو هەماهەنگییەی کە لەگەڵ وڵاتەکەی ئەنجامی داوە بەشەرپەرشتی یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی تەوەرەکانی پێشخستنی ئاسایش، ئابووری و ئەمنی و گوتی: "بابەتە گرنگەکانمان تاوتوێ کرد. ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز سەرکۆمار دانوستانی گرنگمان ئەنجام دا کە بەتەواوی لەگەڵ پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دێنەوە".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سوپاسی ئەڵمانیای کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی "IRIS-T" بۆ ئۆکراینا دابین کردووە بە مەبەستی پاراستنی کایەی ئاسمانیی ئۆکراینا و هیوای خواست ئەڵمانیا بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکە و گوتی: "هێندەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێویستییمان بە چەک (و پێداویستی سەربازیی) دیکەیشە بە تایبەت سیستەمی تۆپهاوێژ و زریپۆش".
سەرۆکی ئۆکراینا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە یەکی ئابەوە تاکوو ئێستا، نۆ ملیۆن تۆن دانەوێڵەیان رەوانەی دەرەوە کردووە، سوپاسی تەواوی ئەوانەی کرد کە رۆڵیان گێڕاوە لە چارەسەرکردنی قەیرانی کەمی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، بانگەشەی ئەوەی کرد کە رووسیا هەوڵی داوە رێگە لە پرۆسەکە بگرێت.