Zuhal Demirci
24 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2022
لەندەن – AA
لە بەریتانیا، ریشی سوناک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پارتی باریزگارانی بردەوە و بوو بە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.
وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا، ریشی سوناک لە هەوڵەکانیدا بە گرتنەوەی شوێنی سەرۆکوەزیران لیز ترەس کە لە ٢٠ی ئەم مانگە دەستی لە سەرۆکایەتی پارتەکە کێشایەوە سەرکەوتوو بوو.
پێننی مۆردۆنۆت-ی رکابەری سوناک لە پەیامێکیدا لە تویتەر کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی وەزیران و پاڵپشتی کردنی ریشی سوناک-ی راگەیاندبوو.
لە پەیامەکەی مۆردۆنت-دا هاتبوو:
"ئێستا سەرۆکوەزیرانی داهاتوومان هەڵبژارد. ئەم بڕیارە بڕیارێکی مێژووییە و جارێکی دیکە فرەچەشنەیی و تواناکانی پارتەکەمانی نیشاندا. پاڵپشتیی تەواوی ریشی سوناک دەکەم".
سەرۆکی لیژنەی ١٩٢٢، پەرلەمانتار سێر گراهام برادی کە ئۆرگانی بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن و لادانی سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، لە روونکردنەوەیەکدا کشانەوەی پێننی مۆردۆنۆت-ی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی پارتەکە پشتڕاست کردەوە و ریشی سوناک کە تاکە کاندیدە وەکو سەرۆکی نوێی حکوومەتی بەریتانیا راگەیاند.
ریشی سوناک، لە دوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، بۆریس جۆنسن لە ٧ی تەمووز لە سەرۆکایەتی پارتەکە، خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردبوو، بەڵام لە دەنگدانەکەدا لە بەرامبەر لیز ترەس دووچاری شکستببوویەوە.
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لیز ترەس لە ٢٠ی تشرینی یەکەم دەست لەکار کلێشانەوەی خۆی راگەیاندبوو
حکوومەتی بەریتانیا لە ٢٣ی ئەیلوول رایگەیاند خۆی ئامادە کردووە بۆ جێبەجێکردنی داشکاندنی باج کە بە تێکڕایی دەگەیشتە ٤٥ ملیار پاوەن.
بەم هۆیەوە چاوەڕوانییەکان بۆ بەرزبوونەوەی قەرزە دەرەکییەکانی ئەو وڵاتە زیادی کرد و ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی بەهای پاوەن دابەزینی زۆر بەخۆیەوە ببینێت
دوای ئەوەی رەخنەی توند لە حکوومەتی بەریتانیا گیرا لەبارەی پلانی ئابوورییەوە، حکوومەت دەستبەسەرداری هەڵگرتنی رێژەی لە سەدا ٤٥ی باجی بەرزترین داهات بوو.
ترەس کە پێشتر چەندین جار پشتیوانی لە پلانی کەمکردنەوەی باج دەکرد لە میانی پلانی رێکخستنەوەی بودجەدا، لە ١٤ی تشرینی یەکەم بەرامبەر گوشارەکانی رای گشتی خۆی رانەگرت و وەزارەتی دارایی لە کواسی کوارتەنگ وەرگرتەوە و جێرمی هانت'ی کردە وەزیری دارایی.
لیز ترەز بەهۆی "هەڵەکان"ەوە کە بووە هۆی هەڵکشان و داکشانی بەرچاوی بازاڕ داوای لێبوردنی کرد، بەڵام ماوەی مانەوەی ناوبراو لەو پۆستە مشتومڕی لەنێو رای گشتی لە بەریتانیا لێ کەوتەوە.