رۆسنه‌فت كاركردنی له بلۆكێكی نزیك سنووری سووریا راگرت
ئێریك لیرۆن: "كاركردنمان له بلۆكی ژماره هه‌شت كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری سووریا راگرتووه تاكو ئاسایش له سه‌دا سه‌د به‌دی دێت، به‌ڵام ئێمه به شێوه‌یه‌كی جددی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن چووینه‌ته ئه‌وێ".
Moscou
مۆسكۆ – AA
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆسنه‌فتی رووسی، ئێریك لیرۆن رایگه‌یاند کە به هۆی پێشهاته‌كانی سه‌ر سنووری سووریاوه كاركردنیان له بلۆكی ژماره هه‌شت له هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
لیرۆن له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوا پێشهاته‌كانی سووریا كاریگه‌رییان نه‌كردۆته سه‌ر كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان له هه‌رێم و گوتی: "له‌وانه‌یه دواكه‌وتن رووبدات له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له نزیك سنووری سووریا‌ن".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مهێنان له بلۆكی ١١ له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و گوتی: "كاركردنمان له بلۆكی ژماره هه‌شت كه ده‌كه‌وێته نزیك سنووری سووریا راگرتووه تاكو ئاسایش له سه‌دا سه‌د به‌دی دێت، به‌ڵام ئێمه به شێوه‌یه‌كی جددی و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن چووینه‌ته ئه‌وێ".
رۆسنه‌فت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ٢٠١٧ گه‌یشت به رێككه‌وتن بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له پێنج كێڵگه و كاركردنی هاوبه‌ش له هێڵێكی بۆڕی نه‌وت.
رۆسنه‌فت گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وتی رووسیایه و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه ده‌ستی كردووه به به‌رهه‌مهێنانی ئەزموونی له بلۆكی ١١ له كێڵگه‌ی بێجل.