Ankara
ئەنقەرە- AA
رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیسرائیل، بۆردومانی دیمەشق-ی کردووە.
ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ٠٣:١١ی بەرەبەیان، ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان-ەوە ژمارەیەک خاڵی سەربازیی لە باشووری دیمەشق بۆردومان کردووە.
لە هەواڵەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، سێ سەربازی سەربە ئەسەد کوژراون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر خاڵە سەربازییەکان کەوتووە.
باس لەوەشکراوە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانی رژێمی ئەسەد چەند مووشەکێکی ئیسرائیلی خستووەتەخوارەوە.
لە دیمەشق و دەورووبەری هێزەکانی ئەسەد، میلیشیاکانی ئێران و چەکدارانی حزبوڵڵا-ی لوبنان جێگیرکراون.
لە ساڵی ٢٠١١وە کە شەڕی ناوخۆی سووریا دەستیپێکردووە، ئیسرائیل ناوبەناو بنکە و بارەگکانی رژێمی ئەسەد و میلیشیا ئێرانییەکان بۆردومان دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن