Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند کەوا لە بابەتی سووریادا کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بە هاریکاری تورکیا ئەنجام بدەن ئەنجامی باشتری دەبێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێک لە مۆسکۆ، لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد کەوا کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی رووسیا و ئەمریکا هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە و گوتی: "لە سەرەتایی رووداوەکانەوە لەگەڵ تورکیا لە دیالۆگداین، ئەگەر بێت و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە رێگەی تورکیاوە بێت ئەوە دەرئەنجامی باشتری دەبێت".
لە لایەکی دیکە لە روونکردنەوەیەکیدا بۆ ئاژانسی ریا-نۆڤۆستی بەڕێوبەری هۆبەی کاری هاوبەش لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئاندرێ کێلین ئاماژەی بەوەدا کەوا لە بابەتی سووریادا درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن لەگەڵ تورکیا.
کێلین گوتی: "ئەوەی کە تێگەشتبم رێککەوتن لەگەڵ تورکیا لە بابەتی سووریادا ئاسانترە وەک لە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا".
ئەو بەرپرسە تیشکی خستە سەرئەوەی کە تورکیا سوپایەکی بەهێزی هەیە و گوتی: "تورکیا وڵاتێکی ئەندامە لە ناتۆ بەڵام خاوەنی سیاسەتێکە کە بەرژەوەندی هاوبەشی لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ رووسیادا هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا کارە هاوبەشەکان لەگەڵ تورکیا درێژە پێ دەدەین لەسەرووی هەمووشیانەوە بابەتی سووریا".