جيهان

روحانی: ''سەرەڕای سزاکان قەرزی دەرەکیمان کەمکردۆتەوە''

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەریاندا سەپێنراوە قەرزی دەرەکییان لە ١٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزاندووە.

Muhammet Kurşun, Rewa Mahmood Hasan  | 14.07.2019 - نوێکردنەوە : 15.07.2019
روحانی: ''سەرەڕای سزاکان قەرزی دەرەکیمان کەمکردۆتەوە''

Tahran

تاران - AA

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەریاندا سەپێنراوە قەرزی دەرەکییان لە ١٢ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلارەوە بۆ نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزاندووە.

حەسەن روحانی لە میانی سەردانێکدا بۆ شاری شیروان سەربە پارێزگای خۆراسانی باکوور گوتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا کە بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەردەبن.

سەرکۆماری ئێران رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ١٤ مانگە رووبەڕووی سزایەکی توندی ئەمریکا بوونەتەوە، قەرزی دەرەکییان لە ٢٠١٧دا، ١٢ ملیار و٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و ئەو بڕە قەرزەیان بۆ نۆ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دابەزاندووە.

حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتێکی تر بەرگەی ئەو دۆخەی نەدەگرت و گوتی: ''ئێران بەرامبەر ئەمریکا وەستاوەتەوە و سیاسەتەکانی واشنتۆن-یش بەرامبەرمان شکستی هێناوە''.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın