Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
راگەیاندنەکانی ئیمارات باس لەوە دەکەن کە سەردانەکەی دوێنێی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، محەمەد بن زاید ئال نه‌هیان بۆ ئەنقەرە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی عەرەبی دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
رۆژنامەکانی ئیمارات، سەردانەکەی بن زایدیان کردووەتە مانشێت.
رۆژنامه‌ی ئیتتیحاد، هه‌واڵه‌كه‌ی له‌ژێر ناونیشانی "ئیمارات و توركیا.. په‌یوه‌ندییه‌كان كه جێگه‌ی ئومێدن" بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاسۆی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و سه‌قامگیریی، له پێناو هاریكاریی و كاری هاوبه‌ش هاتووه‌ته ئاراوه.
هەروەها باسی له‌وه‌ش كردووه، کە ئیمارات لە قۆناغی نوێ‌دا بە بڕی ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە تورکیا ئەنجامدەدات و ئەو لێدوانەی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانیشیان بڵاوکردووەتەوە کە گوتبووی: "ئەم سەردانە ئامادەکارییە بۆ قۆناغێکی نوێی گەشەپێدان لە نێوان هەردوو وڵات‌دا".
هاوكات رۆژنامه‌ی خه‌لیج كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بن زاید و ئه‌ردۆغانی به "سه‌ردانێكی ناوازه" ناوبردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌رێگه‌ی دیداره‌كه‌وه نه‌خشه رێگه‌ی نوێی په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان توركیا و ئیمارات دیاریی كراون.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه گرنگییه‌كه‌ی ئێجگار زۆری هه‌یه، وه‌ك رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "چونكه سه‌ردانه‌كه له رووی مێژوویی، جوگرافی، ئایینی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئیمارات و له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌باته قۆناغێكی نوێوه".
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوێنێ شازادەی جێنشینی ئەوزەبی، محەمەد بن زاید ئال نه‌هیان لەسەر بانگێشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گەیشتە ئەنقەرە و ١٠ رێککەوتننامە لە نێوان هەردوو وڵات‌دا واژوو کران.
BAE ile Türkiye arasındaki üst düzey teması "Muhammed bin Zayid tarihin akışını düzeltiyor" başlığıyla veren "El-Vatan" gazetesi de söz konusu ziyaretin, ekonomi başta olmak üzere iki ülke arasındaki ilişkilerin birçok alanda gelişmesi açısından büyük önem taşıdığını vurguladı.