جيهان

رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان پاپا فرەنسیس سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد

رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.

Hawkar Yaseen  | 07.03.2021 - نوێکردنەوە : 08.03.2021
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان پاپا فرەنسیس سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد

Arbil

هەولێر - AA

رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر و لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.

چاوەڕوان دەکرێت پاپا هەروەها لەو سەردانەدا شارۆچکە مەسیحینشینی عەنکاوەش بەسەر بکاتەوە و لەگەڵ کەسایەتییە ئایینییە مەسیحییەکان کۆببێتەوە.

لە فڕۆکەخانەکەدا هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سکرتێری پەرلەمان مونا قاوەچی و وەزیرانی کابینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن.

هەروەها لە فڕۆکەخانەدا خەڵکانێک بە جلی هەموو نەتەوەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لەوانەش جلی کوردی، تورکمانی، عەرەبی، سریانی، کلد و ئاشووری بە بەدەستەوە گرتنی چڵەداری زەیتون وەک ئاماژەیەک بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان لە چاوەڕوانی پێشوازی لە پاپادا بوون.

لە رێوڕەسمی پێشوازیکردندا هەروەها نوێنەرانی ئایینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیش لە فڕۆکەخانەکەدا ئامادەی پێشوازیکردن بوون.

نزیک بە ٧٠٠ رۆژنامەنووس رووماڵی سەردانی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın