جيهان

دەنگۆی "وازهێنانی ئێران لە داواکاری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر"

رۆژنامەی "Wall Street Journal" بڵاوی کردەوە، ئێران رازی بووە کە ئێستا داواکاری بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا وەلاوە بنێت.

Ahmet Dursun  | 04.08.2022 - نوێکردنەوە : 04.08.2022
دەنگۆی "وازهێنانی ئێران لە داواکاری دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر"

Ankara

ئەنقەرە – AA

لە کاتێکدا دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەو وڵاتانەی واژوویان لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی کردووە دەستی پێ کردووەتەوە، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە گوایە " ئێران وازی هێناوە لە پێداگیریکردن لەوەی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا دەربهێندرێت".

رۆژنامەی "Wall Street Journal" لە هەواڵێکدا بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەکانی خۆرئاوا بە دەستی گەیشتوون کە زانیارییان هەیە لەبارەی دانوستانەکانی ڤیەننا، بانگەشەی ئەوەی کردووە ئێران وازی لە یەکێک لە داواکارییەکانی هێناوە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.

لەمبارەیەوە دیپلۆماتکارێک بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە "ئێران رازی بووە کە ئێستا داواکاری بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا وەلاوە بنێت، بەڵام دیسانەوە داوای دڵنیاییدانی بەهێز دەکات تاکوو جارێکی دیکە واشنتۆن لە رێککەوتنەکە نەکشێتەوە، یاخود دیسانەوە سزا بەسەر تاراندا نەسەپێنێت".

دیپلۆماتکارێکیش لە شاندی دانوستانکارانی ئێران کە بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران دواوە، ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە.

ئەو دیپلۆماتکارە ئێرانییە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، گوتوویەتی "واز لە داواکارییەکان نەهێندراوە بۆ دەرهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın